٥ ئاب ٢٠٢٣ - ١٩:٣٢
ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە ئامەد

ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە ناوچەی گوندەواری شاری لیجە و هانی لە اپرێزگای ئامەد دەستی پێکرد.

 لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپراسیۆنێکی نوێ لە لایەن حکومەتی تورکیاوە لە ناوچەی گوندەواری سەر بە شاری لیجە و هانی لە پارێزگای ئامەد دەستی پێکرد.

سەرچاوە خۆجەییەکان ڕاینگەیاند کە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، سەربازی و ناسەربازی لە ڕێگای هاتن و چوونی ئەو ناوچەوە بینراوە.

شیاوی بسە کە تورکیا لە چەند ڕۆژی دواییدا چەندین ئۆپراسیۆنی لە ناوچەی جوودی، شڕناخ، ئامەد و ماردین دەست پێکردووە.

342/